Monday, January 11, 2010

سيرناويليامز بيشه نكى ريزبه ندى جيهانى ئافره تانى كرتووه


سێرینا ویلیامز پێشه‌نگایه‌تی ڕیزبه‌ندی جیهانی ئافره‌تانی گرته‌وه‌ ده‌ست
یاریزانی ئه‌مریكی بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی سێرینا ویلیامز پێشه‌نگی یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی جیهانی گرته‌وه‌ ده‌ست ئه‌مه‌ش له‌ نوێترین ڕیزبه‌ندی جیهانی كه‌ ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ بڵاو كرایه‌وه‌ و سێرینا توانی یاریزانی ڕوسی دینارا سافینا له‌ پێشه‌نگایه‌تی لاببات و به‌ جیاوازی پێنج خاڵ لێ دوور بكه‌وێته‌وه‌،،،ویلیامز كۆی خاڵه‌كانی به‌رز كرده‌وه‌ بۆ 7945 خاڵ وه‌ له‌ پله‌ی دووه‌م یاریزان سافینا به‌ 7940 خاڵ دێت كه‌چی خوشكه‌ گه‌وره‌كه‌ی ویلیامز ڤینۆس ویلیامز له‌ پله‌ی سێیه‌مدا دێت به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 6445 خاڵ.
4-سڤیتلانا كۆزنێتسۆڤا 5981
5-ئێلینا دیمێنتیێڤا 5875
6-كارۆلینا فوتسنیاكی 5575
7-ڤێرا زڤۆرنۆڤا 4810
8-فیكتۆریا ئازارینكا 4590
9-یێلینا یانكۆڤیچ 3965
10-ئێگنیسیكا ڕادفانسكا 3710

نوكته ى وه رزشى ناخؤش

بارزان سپۆرت* كوردێك چووبووە نەخۆشخانەیەكی شاری بەرشلۆنە، لەوێ مێسی بینیبوو، وتبووی توخوا وەرە پێكەوە ئیشاعەیەك بگرین.* (ئارمان عەینەدین) لە سلێمانییەوە ئەم نوكتەیەی بە ڕەشەبای سلێمانیدا بۆ ناردووین: قوتابییەك چووبوو لە كۆلیێژی پەروەردەی زانكۆی سلێمانی وەربگیرێت، لێیان پرسیبوو ناوی سێ یاریزانی بەڕازیلی بڵێ، ئەویش وتبووی: (تۆتتی، زیدان و هێنری).* ئاسنێك كەوتبووە سەر قاچی وەرزشوانێكی ڕەزیل، ئەویش وتبووی: ئای پێڵاوەكانم!* كوڕەكەی زیدان چووبوو لە دراوسێیەكەیانی دابوو، كە دراوسێیەكان هات گلەیی بكات، زیدان وتی: كاكە دەستت نییە، ئەو وتی با، وتی دە 2 یۆرۆت بدایەتێ!

زيان نامه ى ميسى


ژیانی یاریزان مێسی

خوێنه‌ری به‌ڕێز له‌به‌ر درێژی بابه‌ته‌که‌ ده‌توانی ژیانی یاریزان مێسی بخوێنیه‌وه‌.
ناو:لیۆنێل ئاندریاس میسی‌ڕۆژی‌ له‌دایكبوونی‌:24/9/1987 شوێنی‌ له‌دایكبوون: ڕۆزاریۆ له‌ ئه‌رجه‌نتیندرێژی‌: 169سمنازناو: میسیدۆناده‌ستكه‌وته‌كانی‌ میسیخولی‌ ئیسپانی (لالیگا)ی‌ له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه‌ بردۆته‌وه‌. 2005 جامی‌ سوپه‌ری‌ ئیسپانیی‌ بردۆته‌وه‌.2005 جامی‌ جیهانیی لاوانی‌ له‌گه‌ڵ تانگۆی‌ ئه‌رجه‌نتین بردۆته‌وه‌.2005 (6) گۆڵی‌ تۆمار كردووه‌ له‌جامی‌ جیهانیی‌ لاوان و گۆڵكاری‌ خوله‌كه‌ بووه‌.باشترین یاریزانی‌ لاو بووه‌ له‌ جامی‌ جیهانیی‌ لاوان بۆ ساڵی‌ (2005)، به‌لاوی‌ ئاڵتونی‌ ناوبانگی‌ ده‌ركردووه‌.كاتێك لیۆنێل میسی‌ ده‌ستی‌ به‌یاریكردن كرد بۆ چه‌ند ساڵێكی‌ دوور و درێژ له‌یانه‌ی‌ نیو ئۆڵد بوَیز كه‌ توانی له‌م ماوه‌ دوور و درێژه‌دا چه‌ند گۆڵێك تۆمار بكات، كاتێكیش ته‌مه‌نی‌ گه‌یشته‌ (11) ساڵ، تووشی‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ووزه‌ (هارمۆنات) بوو، باوكی‌ نه‌یتوانی‌ چاره‌سه‌ری‌ بكات، چونكه‌ چاره‌سه‌ری‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ووزه‌ نه‌بوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌ ئه‌رجه‌نتین، بۆیه‌ بردیان بۆ به‌رشلۆنه‌ له‌ ئیسپانیا، پاش چاكبوونه‌وه‌ی‌، (میسی‌) هه‌وڵیدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی لاوان یاری بكات له‌ته‌مه‌نی (13) ساڵیدا، بۆیه‌ ئیداره‌ی‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ڕایگه‌یاند:" له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ یاریزانێكی چاكه‌، داوامان لێكردووه‌ كه‌ بێته‌ نێو ڕیزی‌ یانه‌كه‌مانه‌وه‌، میسی له‌ هه‌ر یارییه‌كدا كه‌ به‌شداریده‌كرد ده‌یتوانی گۆڵێك یان دوو گۆڵ تۆماربكات بۆیه‌ له‌ 10ی یۆنیۆی ساڵی 2004 لیۆنێل به‌شداری له‌یه‌كه‌م یاری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ كرد به‌رامبه‌ر یانه‌ی (ئیسپانیۆل)ی ئیسپانی، له‌ یارییه‌كی‌ تریشدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ (ئه‌لباسیتی‌) ئیسپانی‌ به‌شداریكرد، له‌م یارییه‌دا هێرشبه‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌ڕازیل و یانه‌ی‌ به‌رشلۆنه‌(ڕۆناڵدینهۆ) پاسێكی‌ جوانی‌ ئاڕاسته‌ی‌ میسی‌ كرد و ئه‌ویش به‌ گۆڵێكی‌ جوان توانی‌ یارییه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیان كۆتایی‌ پێبهێنێت، ئه‌م گۆڵه‌ش له‌مێژووی‌ (میسی)دا یه‌كه‌م گۆڵی‌ بووه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ به‌رشلۆنه‌ له‌ ته‌مه‌نی‌ (17) ساڵیدا.ساڵی(2005) هه‌لێكی باش بوو بۆ میسی كه‌ ببێته‌ ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتینی لاوان، بۆیه‌ به‌شداری له‌ جامی جیهانی لاوان كرد و توانی جامه‌كه‌ بباته‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی، له‌ساڵی (2005) نازناوی (لیۆ)ی پێبه‌خشرا له‌گه‌ڵ نازناوی لاوی ئاڵتونی.شایه‌نی‌ باسه‌ ڕۆژنامه‌ی(توتو سپۆرت)ی ئیتالی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ یاریزانان واین ڕۆنی و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و ڕۆبینهۆ سه‌رسام بوون به‌ به‌خشینی ئه‌م نازناوه‌ به‌ میسی كه‌ له‌ساڵی (2006)دا به‌شداریكردووه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا و توانی نازناوی پاڵه‌وانی ئه‌وروپا به‌ده‌ستبهێنێت.له‌یاری نێوان یانه‌ی‌ به‌رشلۆنه‌ و چێڵسی بلوزی‌ ئینگلیزی به‌كلیلی بردنه‌وه‌ی به‌رشلۆنه‌ دانراوه‌، بۆیه‌ ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له‌مۆندیالی‌ (2006) ڕایگه‌یاند: "پێویسته‌ ئه‌و هێزه‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌تی‌ به‌كاری‌ بهێنێت، بۆیه‌ بانگهێشتی‌ پێكهاته‌ی‌ تانگۆی‌ كرد بۆ به‌شداریكردن له‌مۆندیالدا، له‌م مۆندیاله‌دا له‌ خولی‌(8) هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رجه‌نتین له‌لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌ی‌ مانشافتی‌ ئه‌ڵمانی به‌ په‌نالتی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ كرایه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام له‌ به‌رشلۆنه‌ی‌ كه‌ته‌لۆنی‌ له‌یارییه‌كدا تووشی پێكانێكی سه‌خت بوو بۆ ماوه‌ی 3 مانگ، پاش چاكبوونه‌وه‌ی توانی‌ له‌یارییه‌كدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی (خیتافی) به‌شداری بكات و توانی وه‌ك ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆی‌ ئه‌رجه‌نتین (دیێگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا) كه‌ له‌ساڵی (1986) به‌رامبه‌ر ئینگلته‌را گۆڵێكی مێژوویی تۆماربكات، بۆیه‌ ئه‌م گۆڵه‌ی میسی به‌ مێژووی جامی ئیسپانی داده‌نرێت، هه‌ر بۆیه‌ به‌(میسیدۆنا)ناسراوه‌.فڕانك ڕایكاردی‌ ڕاهێنه‌ری پێشوی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ڕۆژنامه‌ی (لۆكا)ی ئیسپانی ڕاگه‌یاند و وتی: "من زۆر سه‌رسامم به‌ یاریكردنی میسی بۆیه‌ من به‌چاكترین یاریزانی‌ یانه‌كه‌م دایده‌نێم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ یارییه‌كدا میسی تێدا نه‌بێت ئه‌وا (ڕۆناڵدینهۆ) جێی ده‌گرێته‌وه‌، چاوه‌ڕێش بن میسی‌ زۆری‌ ماوه‌ جیهان سه‌رسام بكات".


بیگومان زؤریک له ئیمه به هؤی کیشه ی زؤر و نه توانینی چاره سه ر کردنیانه وه تووشی نائومیدی بووین..من خؤم ئه وه م به سه ر هاتووه پیشتر..هیوادارم که س تووشی ئه و حاله تانه نه بیتئه م بابه ته م وه رگیرا تا بتوانم سوودیک بگه یه نمبه هیوای ئه وه ی سوودی هه بیت
1-له خؤت بپرسه "چ کاریک له م حاله ته دا سه رئه گریت؟"کاتیک که هه ست ئه که یت هیچ کاریکت له ده ست نایه ت،کاتیک ته رخان بکه و به وردی بیر بکه ره وه، دلنیابه ریگه یه ک هه ر ئه دؤزیته وه که یارمه تیت بدات، ئه مه جیگای خؤشحالیه که بتوانیت ریگاکه بدؤزیته وه، ئیستا چؤن بتوانین ئه و ریگایه یان ئه و بیرؤکه یه بخه ینه کار؟ به م پرسیاره خؤت له بازنه ی (سلبیه ت) رزگار بکه وه ک ئه و شتانه ی که بلیین (فلان کیشه نا ئومیدت ئه کات و ئه وه ناگونجیت و ئه مه سه رناگریت و ..) وه له سه ر خاله مووجه به کان ورد به ره وه.به م شیوه یه تؤ ریگه یه کت دؤزیوه ته وه که ئه تگه یه نیت به ئه نجام و ریگه یه کت پیشان ئه دات که بتوانیت رزگارت ببیت له نائومیدیه کان،له م باره دا ته رکیز کردن له سه ر پیشکه وتنی بواره که گرنگی یه کی بالای هه یه.2-ئاست و پله ی کاره کانت تؤمار بکههه ر کاریک که به سه رکه وتوویی ئه نجامی ئه ده یت،تؤماری بکه. ئه گه ر ئه م کاره به شیوه ی مانگانه ئه نجام بده یت ئه وکات ئه توانیت بزانیت که له ماوه ی یه ک مانگدا تا چه ند پیش که وتوویت! که خؤشت له بالانسی سه رکه وتنه کانت تووشی سه رسوورمان ئه بیت! وه ئه گه ر ببینیت که له لیسته که تا مادده (به ند)ی زؤرت تؤمار نه کردبوو، چاوت ئه کریته وه و تئ ئه گه یت که زیاتر له وه ی که کاره کانت چاره سه ر بکه یت، کات به فیرؤ ئه ده یت یان وزه ی خؤت له کاره بئ سووده کان به کار ئه هینیت و ئه بیت زیاتر له وه بیر و هؤشت کؤ بکه یته وه.ئه بیت وا بکه یت که لیسته که پر بیت له مادده ی جؤراوجؤر بؤ ئه وه ی پیش بکه ویت. به ئاماده کردنی لیستیکی به و شیوه یه ئه توانیت به ئاسانی دیاریی بکه یت که له کام بواردا کاریگه رتر کارت کردووه و له کام بوار تؤزیک لاواز بویت و پیویستت به هه ولی زیاتره!3-له سه ر پراکتیک کردنی ئاره زووه کانت ورد به ره وهئامانجی سه ره کیت له بیری خؤتدا به رجه سته بکه. چ ئه نجامیکت ئه ویت؟جاری وا هه یه ده وروبه رمان ئه وه نده پر ئه بیت له بابه تی جؤراوجؤر خؤمان مه شغولی چاره سه ری کیشه سه ره تایی و به رپئ که وتووه کان ئه که ین که له بیرمان ئه چیته وه ئامانجی سه ره کیی ژیانمان چی یه. هه ول بده تا ئه توانیت خؤت له پرسینی ئه م پرسیاره " بؤچی ئه وه رووی دا؟ "دوور بخه ره وه، چونکه پرسینی ئه م پرسیاره له رابردوودا ئه تهیلیته وه و رئ له پیشکه وتنت ئه گریت. ئه م پرسیاره هیچ جؤره ریگه چاره یه کت پیشان نادات. ئه وه ی که ئه بیت گرنگی پئ بده یت ئه م دوو پرسیاره ی خواره وه یه:- ئه م جاره چاوه ریی ئه وه ئه که یت که چ رووداویکی جیاواز روو بدات؟- بؤ گه شتن به و خاله ئه بیت چ کاریک بکریت؟4-ریگه چاره فره رووه کانهه میشه مافی چه ند هه لبژاردنی جیاوازت هه یه. ئه وه نده به سه که له سه ر ریگه جؤر به جؤره کان ورد ببیته وه و له فکری خؤتدا به رجه سته یان بکه یت. به خؤت بلئ که من ئه بیت بؤ نموونه 8 ریگه چاره ی جیاواز بؤ زال بوون به سه ر کیشه که ی ئیستامدا بدؤزمه وه. له کاتیکدا ریگه ی زؤرت له به رده مدا بیت ته نها ده رک کردن به و داوایه ی که له خؤتی ئه که یت یارمه تیت ئه دات که بیرکردنه وه یه کی باشتر به ده ست بهینیت. به پیی ئه و لیسته ی که ئاماده ت کردووه، هه لبژاردنی جؤراوجؤر ئه نجام بده و له سه ر به رنامه به دوای کاری خؤتدا برؤ.5-کارا و جوولاو بهکاتیک ئه گه یت به نائومیدی ئه و توانا و په رؤشی و حه ز و ئاره زووه ی سه ره تات له ده ست ئه ده یت که بؤ بابه تیک هه تبووه و ئیتر حه تتا حه ز ناکه یت بیریشی لئ بکه یته وه. ئه وه ش که پیش هاتووه بؤت قورسه ! نا ئومید بوویت لیی، هه ست ئه که یت که ناتوانیت کاره که بگه یه نیت به جیگایه ک، وه هه ر کاریک که دوورت بخاته وه له و مه وضوعه سه رنج راکیشتر ئه بیت بؤت. له م حاله ته دا به دوای ئه وه دایت که هه رچؤن که بووه له مه وضوعه که رابکه یت و نه جاتت بیت له ده ستی؛ به لام ئه گه ر له پیشدا ئامانجی دامه زراوت هه بیت و ریگه ی گونجاوت بؤ خؤت هه لبژاردبیت، تیپه ر بوون له کؤسپه کان هیلاکت ناکات. هه روه ک تؤماس ئه دیسؤن ئه لیت: "زؤریک له که سه شکست خواردووه کان که سانیکن که به وه یان نه زانیوه که تا چه ند له ئامانجه کانیانه وه نزیک بوونه ته وه"شتیکی که که پئ ئه چیت رووبدات ئه وه یه که کاتیکی زؤر به نیگه رانیه وه به فیرؤ ئه ده یت. نیگه رانیش یه کیکه له خراپترین ریگه کانی به فیرؤ دانی ووزه و ریگه ت پئ نادات که بؤ پیشه وه بجوولییت. ته نها کاریک که ئه بیت ئه نجامی بده یت ئه وه یه که ئه بیت ئه هلی کار بیت. کاتیک که به رده وام توانیت بؤ پیشه وه بجوولییت، ئه وکات تئ ئه گه یت که ئیتر هؤیه ک بؤ نیگه ران بوون بوونی نی یه.6-به رجه سته کردنی ئه نجامیکی موسبه تباشتره که زؤربه ی ئه و کاته ی که ئه ته ویت له ریگه ی نیگه رانی و ترس و سلبیه تدا به فیرؤی بده یت، له ریگه ی موسبه ت ئاراییدا به کاری بهینیت. گه وره ترین پاله وانه وه رزشی یه کانی جیهان خؤیان له حالیکدا به رجه سته ئه که ن که به بئ هیچ عه یب و که موکوری یه ک پیشبرکئ جؤراوجؤره کان به سوودی خؤیان ئه نجام ئه ده ن. هیچ جیگایه ک بؤ شکست له فکری ئه م که سانه دا بوونی نیه. ئه مه به ته واوی ئه و شته یه که ئه بیت تؤش بگه یت به وه. خؤت بهینه به رچاوت که به ئامانج و ئاره زووه کانت گه شتبیت، چ هه ستیکت هه یه؟ چی ئه لییت؟ کات بؤ ئه م کاره ته رخان بکه؛ ئه مه ئومیدت پئ ئه دات بؤ ئه وه ی به رده وام بیت له ریگاکه ت.7-به موسبه تی بمینه ره وهئاسایی کاتیک که بابه تیک ببینین له سه ره تادا خراپ نایه ته به رچاو. جاری واش هه یه شته کان خراپتر ئه بینین له چاو ئه وه ی که هه یه، ته نها به هؤی ئه وه ی که خؤمان هیلاکین و له رووی بیرکردنه وه وه ئاماده ییمان نیه بؤ ئه و شته.که میک پشوو و هیشتنه وه ی سروشتی شاد و گه شبینیت ئه توانیت یارمه تیت بدات. ئه م جؤره هه ستانه به خیرایی له ناو ئه چن و دووباره ئه گه رییته وه باری ئاسایی خؤت. فکریکی فراوان زؤر ئاسانتر ئه توانیت ریگه چاره جؤراوجؤره کان بدؤزیته وه و به کاریان بهینیت تا فکریکی سست و هیلاک. فکریکی نائومید به م شیوه یه بیر ئه کاته وه بؤ هه موو شتیک ئه لیت "سوودی چی یه؟" فکری داخراو ناتوانیت ریگه چاره شیاوه کان تاوتوئ بکات و بیان ناسیته وه.به موسبه تی بمینه ره وه. به هه رحال ئه بیت بزاین هه لبژاردنه جیاوازه کان چین و به پیی به رنامه تاقیان بکه ینه وه. ئامانجی تؤ ئه وه یه که ریگه چاره ی گونجاو هه لبژیزیت، هؤشی خؤتی به ته واوی له سه ر قوول بکه ره وه، پاشان په رچه کرداری گونجاو ئه نجام بده.به سوود بینین له و حه وت خاله ی سه ره وه دوای ماوه یه ک هه ست ئه که یت که له ژیانتدا که متر تووشی کیشه ئه بیت و هه ستی نائومیدی که متر نزیکت ئه بیته وه. وه به و ئه نجامه ئه گه یت که بارودؤخی زؤرت له پیشه و بتوانیت که چؤن سوودیان لئ ببینیت.
سه رجاوه
كوردماكس

زيان نامه ى رؤنالدينهؤ

ژیان نامەی یاریزان رۆناڵدینهۆ
2008/8/24
سیروان

خوێنه‌ری به‌ڕێز ده‌توانی له‌ درێژه‌ی بابه‌ت ژیانی یاریزان ڕۆناڵدحنگۆ بخوێنیه‌وه‌.

چیرۆکی ژیانی ڕۆنالدینیو پڕه‌ غه‌م و په‌ژاره‌و که‌م ده‌رامه‌تی و بێ هیوایی له‌ ژیاندا پێش ئه‌وه‌ی بگاته‌ ئه‌مئاسته‌ پڕ به‌خته‌وه‌رییه‌ی. باوکی که‌ ناوی ( جوان دیلسلفا موریور ) ه‌ یاری زانێکی دێرین بوه‌له‌ ڕیزی یانه‌ی ( کرۆزیرۆ ) له‌ ساڵانی حه‌فتاکاندا به‌ڵام به‌ هۆی ناله‌باری ژیان ه‌ باری خێزانه‌ که‌یه‌وه‌نه‌ی توانیوه‌ به‌ ئامانجی خۆی بگات.( جوان ) هه‌ر له سه‌ره‌تاوه‌ هه‌ستی به‌ وه‌ کردوه‌ که‌ ( رۆنالدینیو )ی کوڕی که‌ ئه‌و کاته‌ ته‌مه‌نی 9 سال بووه‌ خولیا و ئاره‌زووی یاری هه‌یه‌ و بڕوای وابو که‌ کوڕه‌که‌ی ده‌به ێته‌ ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌شاوه‌ به‌ڵام به‌و ئاواته‌ش نه‌گه‌ ییشت له‌ ته مه‌نی 42 ساڵیدا‌ کۆچی دوایی ده‌کا ت به‌ ده‌ردی دڵ و به‌به‌رچاوی رۆنالدینیو ی ته‌مه‌ن (10 )ساڵ دا کاتێک که‌ خه‌ریکی مه‌له‌کردن بوه‌ له‌ حه‌وزی مه‌له‌کردنی ماڵه‌که‌ی خۆیدا ئه‌و خانوه‌ی که‌ یانه‌ی ( غرییمۆ ) بۆی کڕی بوو ئه‌م ڕوداوه کارێکی گه‌وره‌ی کرده‌ سه‌ر ژیانی رۆنالد ینیو وه‌ک خۆی جارێک له‌ چاوپێکه‌وتنێکی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌ که‌ناڵی (اوغلوبو ) به‌ ڕسته‌یه‌ک ئه‌و هه‌سته‌ی ده‌ربڕی ووتی: له‌ناو دڵمدا برینێکی قووڵ هه‌یه‌ به‌ڵام کاری ڕۆژگار وایه‌. باسی له‌ ژیانی مناڵی خۆی ده‌کرد که‌ چه‌نده‌ها جار به‌ده‌م ئازاری ده‌روونی یه‌وه‌ و به‌ برسێتی سه‌ری کردۆته‌ سه‌ر سه‌رین¡دایکی(دونامیفیلینا) به‌یانیان زوو کاتژمێر 4 ی به‌یانی به‌جێی هێشتوون و کاری پاک کردنه‌وهی‌ کردوه‌ له‌ ڕێستورانێکدا له‌ شاری ( بۆرتۆ الیفرۆ ) تا ئه‌و کاته‌ی رۆنالدینیو گه‌ییشته‌ پله‌یه‌کی به‌رزی وه‌رزشی و باری ژیانیان باش بوو دایکی وازی لا کار کردن هێناوه‌و رۆنالدینیو 2 کاره‌که‌ری بۆ گرتوه‌ که‌ خزمه‌تی بکه‌ن.به‌رازیلییه‌کان زۆر رۆنالدینیو یان خۆش ئه‌وێت و ڕێزی لێ ئه‌گرن زیاتر له‌ یاریزانه‌کانی که‌ چونکه‌ هه‌ر ئه‌وان له‌و نهێنی یه شاراوه‌یه‌ تێ ئه‌گه‌ن که‌وا له‌ژێرئه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌دایه‌ که‌ هه‌میشه‌ له‌ لێوه‌کانی جیانابنه‌وه‌. رۆنالدینیو هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی منداڵی یه‌وه‌ باشترین لاسایی که‌ره‌وه‌ی ئه‌فسانه‌کانی تۆپ بوه‌وه‌ک ( مارادۆنا¡ بیلیه‌ ¡ ریفلینیو ¡رۆنالدو ...هتد) ماریانۆی هاورێی دگێڕێته‌وه‌ ده‌ڵێ:جارێکیان قوتابخانه‌که‌یان له‌ یاری یه‌کدا به‌ 23 / سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر قوتابخانه‌یه‌کی تردا به‌هۆی هه‌وڵ و هیممه‌تی رۆنالدینیو و به‌و هۆیه‌وه‌ ڕاهێنه‌ر (ڕۆدغیر زیمرمان ) ده‌ستی رۆنالدینیو ی گرت به‌ره‌و هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلی برد ئه‌و کات ته‌مه‌نی 17 ساڵ بوو کورسی قوتابخانای جێ هێشت به‌ بێ ئه‌وه‌ی په‌شیمان بێت بۆی.رپنالدینیو له‌ ساڵی 1997 توانی جامی (کاس)جیهانی به‌ده‌ست بهێنێ له‌( مصر )بۆ نه‌وجوانان( ناشئین )و به‌ باشترین یاریزانی ئه‌و پاله‌وانی یه‌ هه‌ڵبژێردرا.ئه‌وه‌ش یارمه‌تی دا که‌ بچێته‌ ناو تیپی یه‌که‌ می یانه‌ی ( غریمیو ) و 2 جار ناسنامای باشترین گۆڵ که‌ر وه‌رگرێت¡ جوانترین گۆل تۆمار بکات له‌ سه‌ره‌تای ژیانیداکاتێک تۆپه‌که‌ی له‌ نێوان 5 یاریزان تێپه‌ڕاند وبه‌سه‌ر گۆڵچیدا تۆپه‌که‌ بخاته‌ گۆڵه‌که‌وه‌ ئه‌وکات ته‌مه‌نی 17 ساڵ بوو که‌ رصیدی گۆله‌کانی زیاد کرد و چوه‌ ناو جیهانی وه‌رزشه‌وه‌ وه‌ک پیشه‌گه‌ریک ( محترف).هه‌روه‌ها گرێبه‌سته‌که‌ی له‌ گه‌ڵ یانه‌ی غریمیو درێژ کرایه‌وه‌ له‌ ( فیبریوه‌ری 1998----2001 ) دوای 3 ساڵ له‌گه‌ڵ تیپی یه‌که‌می غریمیو و پاش چه‌ند کێشه‌یه‌کی یاسایی له‌ نێوان یانه‌ی غریمیو و یانه‌ی (پاریس سان جیرمان) رۆنالدینیو گرێبه‌ستێکی له‌ گه‌ڵ یانه‌ی (پاریس سان جیرمان )به‌ستو له‌ ڕیگه‌ی ئه‌و یانه‌یه‌وه‌ ناوبانگی له‌ ئه‌وروپاش بڵاوبێته‌وه‌ئه‌وه‌ش یه‌که‌م ئاواتی بوو . رۆنالدینیو ده‌ڵێ: هه‌ر له‌ منداڵی یه‌وه‌ که‌ ته‌مه‌نم 6 ساڵان بوو له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی باوکم دا فێری لێدانی سه‌ربه‌ست(الرکلات الحره‌) بووم ئه‌و به‌رزی تۆپه‌که‌وشوێنی بۆ دیاری ده‌کردم¡ هه‌روه‌ها براکه‌م ( اسیس ) فێری زۆر فێڵی یاری کردم ¡به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ماڵه‌که‌مان نزیک بوو له‌ یاریگای تۆپی پێ وه‌ ئه‌وه‌ش کاری ئاسان کردبووم ده‌ڵێ:من هه‌موو کاتێکم بۆ یاری ته‌رخان کردبوو جگه‌ له‌و کاتانای له‌ قوتانخانه‌ ده‌بووم¡من یاریم ده‌کرد له‌ شه‌قامه‌کان و له‌ کاتی باراندا له‌ ناو هۆڵه‌کاندا یان له‌ ماڵه‌وه‌ ئه‌و کاتانه‌ی ته‌نیا ئه‌بووم خۆم به‌ تۆپێکی تێنسه‌وه‌ خه‌ریک ده‌کرد.براکه‌م باشترین فێرکه‌رم بوو سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی من بوو ئامۆژگاری یه‌کانی ڕێ نیشانده‌رم بوو وه‌ باوکم زۆر کاریگه‌ری له‌سه‌رم هه‌یه‌. .فێربووم ئاگام له‌ خۆم بێت کاتێک 50000 ته‌ماشاکارهاوار ده‌که‌ن و گۆرانی ده‌ڵێن له‌یاریگاداهیچ بیریان لێ نه‌که‌مه‌وه‌ و یاری خۆم به‌ سه‌رکه‌وتوویی بکه‌م و هه‌میشه‌ ئاگاداری ده‌ورو به‌ری خۆمم ئه‌زانم چی له‌ ده‌ورم ڕوو ئه‌دات به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری هاوڕێکانم بکه‌م. ¡زۆر دڵشاد ده‌بم که‌ ده‌بینم یاریزانه‌کانی به‌رامبه‌رم توشی شڵه‌ژان ده‌بن و نازانن من چی ده‌که‌م زۆر دڵخۆش ده‌بم که‌ به‌ گۆڵ به‌رامبه‌ره‌که‌م ئه‌شڵه‌ژێنم له‌ به‌ر ئه‌وه‌ هه‌میشه‌ خه‌ریکی دۆزینه‌وه‌ی جووڵه‌ی تازه‌ ده‌بم چوونکه‌ یاریزان پێوه‌ستی به‌ جوڵه‌ی خێرا و هێز و ئازایه‌تی یه‌ ئه‌گه‌ر گۆڵ له‌ به‌رده‌م یاری زاندا نه‌بووپێویسته‌ یاریزان به‌ خێرایی بجووڵێت بۆ هاوبه‌شی کردنی به‌رگریکردن جاری وا هه‌یه‌ لێدانی شووتێکی باش و جوان 2 گۆڵ ده‌هێنێت ده‌لێ: تۆپ وه‌ک ژیان وایه‌ ناتوانیت هه‌ڵه‌ی تیا نه‌که‌یت.رۆنالدینیو هه‌مه‌شه‌ خه‌ریکی به‌هێز کردنی قاچه‌کانی یه‌ تی ڕاست و چه‌پ تا بتوانێت هه‌ردووکی بۆ لێدان به‌کار بهێنێت.رۆنالدینیو هه‌موو جۆره‌ یاری یه‌کی کورت و درێژی پێ خۆشه‌ و ئه‌ڵێ: یاری کورت به‌ستراوه‌ به‌ زه‌وی یه‌وه‌له‌ گه‌ڵ توانای مندا ده‌گونجێ و یاری درێژیش ئیزعاجم ناکات پێویسته‌ یاریزان وه‌ک مارمێلکه‌ بجووڵێتبۆ سه‌رسام کردنی به‌رامبه‌ره‌که‌ی ته‌نها ته‌کتیک به‌س نیه‌ بۆ یاریزان به‌ڵکو خێرایی و هێزوئازایه‌تی ده‌بنه‌ هۆکاری ئه‌نجامی باش.

زيان نامه ى ياريزان تيرى هينرى

ژیانی یاریزان تیری هێنری
2008/8/26
سیروان

خوێنه‌ری به‌ڕێز ده‌توانی ژیانی یاریزان تیری هێنری له‌ درێژه‌ی بابه‌ت بخوێنیه‌وه‌.
تێری‌ هێنری‌ ئه‌و یاریكه‌ره‌ی‌ سحربازیه‌ كه‌ به‌ قاچه‌ جوانه‌كانی‌ گاڵته‌ به‌ تۆپ ده‌كات به‌ لێدانه‌ ڕاسته‌وخۆكانی‌ گۆڵچی‌ ده‌ترسێنێ‌، هێنری‌ زۆربه‌ی‌ میدیا و رۆژنامه‌كانی‌ ئه‌وروپا و جیهانی‌ به‌ خۆیه‌وه‌ خه‌ریك كردوه‌، له‌ ساڵی‌ 1998 له‌گه‌ڵ‌ زێدانی‌ هاوڕێی‌ جامی‌ جیهانی‌ به‌ده‌ست هێنا، جامی‌ ته‌نه‌وه‌كانی‌ ئه‌ورپای‌ 2000ی‌ مسۆگه‌ر كرد، چه‌ندین نازناو‌و ده‌ستكه‌وتی‌ مه‌زن له‌گه‌ڵ‌ یانه‌ی‌ ئه‌رسناڵی‌ ئینگلزی‌ له‌ مێژووی‌ ژیانی‌ وه‌رزشی‌ خۆی‌ تۆمار كردوه‌.ئه‌م دیمانه‌یه‌ی‌ تێری‌ هێنر ته‌له‌فزیۆنی‌ تایبه‌تی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌گه‌ڵ‌ سازكردوه‌‌و ماڵپه‌ری‌ فه‌رمی‌ یانه‌ی‌ كه‌ته‌لۆنیا بڵاویكردۆته‌وه‌.* چ هه‌ست و سۆزێكت هه‌بوو كاتێك بینیت ئه‌و پێشوازیه‌ گه‌رمه‌ت لێكرا له‌ یاریگای‌ نوكامپی‌ تایبه‌ت به‌یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌رشه‌لۆنه‌؟هێنری‌: هه‌تا ته‌مه‌نم مابێ‌ ئه‌و رۆژه‌ له‌ بیر ناكه‌م، به‌ڕاستی‌ پێشوازیه‌كی‌ گه‌وه‌ر و بێ‌ وێنه‌ بوو، من له‌و باوڕه‌ نه‌بووم ئه‌م ڕێژه‌ زۆره‌ی‌ هانده‌ران ئاماده‌بن له‌ ناو یاریگا، هه‌ستم به‌ شه‌رمه‌زاری‌ كرد له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌باره‌ گه‌وه‌ریه‌ هانده‌رانی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌، ئه‌و چه‌پڵه‌ڕێزانانه‌ی‌ ئه‌وان وام لێ ده‌كات هه‌رگیز ئه‌و ساته‌م له‌ بیر نه‌چێ‌.* هیچ پێشوازیه‌كی‌ له‌و جۆره‌ت لێكراوه‌ له‌ ژیانی‌ وه‌رزشیتدا؟هێنری‌: بۆ ئه‌وه‌ی‌ یژدانم ئاسووده‌ بێ‌... نه‌خێر نه‌بووه‌‌و نه‌مبینوه‌، ئه‌م ڕێژه‌ زۆره‌ی‌ خه‌ڵك چاوه‌ڕێی‌ من بێ‌، ئه‌و رۆژه‌ خورپه‌یه‌ك له‌ دڵمی‌ دا و سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ كاته‌ی‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی‌ تیپه‌كه‌مان نازناو ده‌ست كه‌وت بۆ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ تۆمار ده‌كه‌ین ده‌توانین پاداشتی‌ ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ به‌رفراوانه‌ بده‌ینه‌وه‌.* هه‌ستت به‌وه‌ نه‌كرد تۆ (په‌رستراوێكی‌) نوێی‌ بۆ هانده‌رانی‌ به‌رشه‌لۆنه‌؟هێنری‌: پیویست ناكات قسه‌ و لێدوان له‌ سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بده‌ین، من ئه‌ركێكم له‌ سه‌ر شانه‌ پێویسته‌ جێ‌ به‌جیی‌ بكه‌م له‌ هه‌ندێ‌ كات وسات ڕه‌نگه‌ نه‌توانم به‌ شێوازێكی‌ باش و چاك به‌ ئه‌ركی‌ خۆم كاتێك منیان پێشكه‌ش به‌ جه‌ماوه‌ر كرد هه‌ستم كرد بوونم له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و یانه‌یه‌ بۆ ده‌ست كه‌وت و نازناوه‌، ده‌بێ‌ یارمه‌تی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ بده‌م تا سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست بهێنێ‌، به‌لای‌ منه‌وه‌ رۆژێكی‌ مێژووی‌ بوو به‌ هیچ شێوه‌یك بڕوا ناكه‌م په‌رستراوێكی‌ نوێ‌ بم.* تا چه‌ند تۆ ڕازیت و سه‌رسامیت به‌و شێوازه‌ یاری‌ كردنه‌ی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌؟هێنری‌: یه‌كه‌م جار یاری‌ كردنی‌ ئه‌م یانه‌یه‌م بینی‌، به‌ خه‌یاڵم دابێ‌ ئه‌و تیپه‌ شێواز و ڕێچكه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ یاری‌ تۆپی‌ پێی‌ له‌ جیهان هه‌یه‌، كه‌ جیای‌ ده‌كاته‌وه‌ له‌ سه‌ر جه‌م یانه‌كانتر، هه‌ر له‌ ڕووی‌ ئیجابی‌ و سلبیاتی‌ هه‌موو هه‌وڵێكی‌ ده‌دا بۆ تۆمار كردنی‌ ته‌نها یه‌ك گۆڵ، له‌ دوایدا سه‌رجه‌م گۆڵه‌كان به‌ دوایی‌ یه‌كتری‌ دادێ‌ وه‌كو زه‌نجیره‌، ئه‌مه‌ش داوایه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌و یانه‌یه‌ به‌لای‌ منه‌وه‌ شتێكی‌ زۆر گه‌وره‌ و مه‌زنه‌، بایه‌خێكی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ هه‌یه‌ له‌ نێو نێوه‌ندی‌ وه‌رزشی‌ جیهانی‌، پێش ئه‌وه‌ی‌ بێمه‌ ئه‌م یانه‌یه‌ به‌ به‌رده‌وامی‌ سه‌یری‌ یاریه‌كانی‌ به‌رشه‌لۆنه‌م ده‌كرد، چونكه‌ شایه‌نی‌ سه‌یر كردنه‌.* باشترین یاریكه‌ر به‌ ڕای‌ تۆ كێیه‌ له‌ یانه‌ی‌ به‌رشۆله‌ن یاری‌ كردبێ‌؟هێنری‌: ئه‌گه‌ر راستیت ده‌وێ‌ نازان! ڕه‌نگه‌ بتوانم بڵیم باشترن یاریكه‌ر (كرۆیف) بوو، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ منداڵ بوو ته‌مه‌نم 14 ساڵ بوو، زۆر سه‌رسام بووم به‌ یاریكه‌ری‌ بولگاری‌ (ستویشكۆف)، ئه‌ستێره‌ی‌ به‌رازیلی‌ (رۆماریۆ)، به‌ تایبه‌تی‌ له‌و ساته‌ی‌ له‌ به‌هاری‌ لاویه‌تی‌ بووم به‌ڵام ئه‌م یاریكه‌رانه‌ی‌ هاوته‌مه‌نی‌ خۆم له‌وانه‌ رۆناڵدۆی‌ به‌رازیلی‌ و لویس ئه‌نریكی‌ و چه‌ندین یاریكه‌ری‌ به‌توانا كه‌به‌ درێژای‌ مێژوو له‌ ڕیزی‌ ئه‌و یانه‌ی یاریان كردوه‌.* هێرشبه‌رانی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ كۆمه‌ڵێك ئه‌ستیره‌ی‌ خاون ئه‌زموون و به‌توانان له‌وانه‌ ساموێل ئیتۆ و رۆناڵدینۆ و لیۆنیل میسی‌ هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتیه‌كی‌ زۆر ناكه‌ی‌ كه‌ بتوانی‌ جێگای‌ خۆت بكه‌یته‌وه‌ له‌ نێوان ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ ئه‌ستێره‌یه‌دا؟هێنری‌: پێش ئه‌وه‌ی‌ بۆنده‌كه‌ مۆربكه‌م هه‌ستم پێكرد، نه‌مزانی‌ چۆن ڕووداوه‌كان گوزه‌ر ده‌كه‌ن، ئاسایه‌ و سروشتیه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێك ئه‌ستێره‌ی‌ به‌ تواناو گۆڵكار له‌ ڕیزی‌ به‌رشه‌لۆنه‌بن به‌ڵام بڕیاری‌ یه‌كه‌م و كۆتای‌ بۆ ڕاهێنه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌س ده‌بی‌ ئێمه‌ وه‌كو تیپێكی‌ یه‌كگرتوو مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ‌ یه‌كتری‌ بكه‌ین، چونكه‌ ئێمه‌ چه‌ند ئامانجێكی‌ هاوبه‌ش‌و گرنگمان هه‌یه‌ بۆیه‌ تاكه‌ ڕێگه‌یه‌ بۆ گه‌یشتن به‌و ده‌ست كه‌وتانه‌ی‌ كه‌ ده‌مانه‌وێ‌، هه‌رئه‌وه‌شه‌ هانده‌ران له‌ ئێمه‌یان ده‌وێ‌، پێویسه‌ یاریكه‌ران بیر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ یانه‌یكه‌یان بكه‌نه‌وه‌ ئینجا به‌رژه‌وه‌ندی‌ تاكی‌ كه‌سی‌ و خودی‌ یاریكه‌ره‌كه‌، به‌لای‌ منه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتی‌ به‌ كۆمه‌ڵ و تیپه‌كه‌ گرنگ تره‌ له‌ ده‌ست كه‌وتی‌ یاریكه‌ره‌كه‌، سه‌ره‌تا ناوی‌ یانه‌كه‌مان ئینجا ناوی‌ خۆمان.* لیلیان تورام گوت بووی‌: ئه‌گه‌ر هێنه‌ری‌ بێته‌ به‌رشه‌لۆنه‌ تیپه‌كه‌مان به‌هێزترین هێرشبه‌ری‌ ده‌بێ‌ له‌ جیهان تا چه‌ند ڕێك ده‌كه‌وێ‌ له‌گه‌ڵ‌ تورام ؟هێنری‌: به‌ڵێ‌ له‌گه‌ڵ‌ بۆچونه‌ی‌ تورامم به‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ كه‌ یاریكه‌رێكی‌ به‌ هێز و به‌توانایه‌، ڕه‌نگدانه‌وه‌ دروست ده‌بێ‌ له‌ سه‌ر ئه‌دای‌ گشت یاریكه‌ران، ته‌نها هێرشبه‌ر نیه‌ هێله‌كانیتر هه‌ر له‌ به‌رگری‌ و ناوه‌راست، كه‌ گشت ئه‌و هێلانه‌مان تۆكمه‌ بێ‌ ئه‌وا بێگومان ئێمه‌ش له‌ هێلی‌ هێرشبه‌ر ده‌توانین یاری‌ جوان و سه‌رنج ڕاكێش پێشكه‌ش بكه‌ین، من یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی‌ زۆر شه‌یدا و ئه‌وینی‌ یاری‌ هێشبه‌ری‌ و شێوازی‌ جوان ده‌كه‌م، به‌ڵام نابێ‌ یانه‌كانیترمان له‌ بیر بچێ‌، نابێ‌ ته‌نها جه‌خت له‌ سه‌ر هێرشبه‌ردن بكه‌ینه‌وه‌ چونكه‌ ئێمه‌ تیپێك پێكده‌هێنین.* له‌و كاته‌ی‌ گه‌یشتیته‌ به‌رشه‌لۆنه‌ قسه‌ت له‌گه‌ڵ‌ تورام كرد و چیت پێ‌ گووت؟هێنری‌: به‌راستی‌ به‌ شێوه‌یكی‌ تایبه‌ت هیچ گفتوگۆیه‌كم له‌گه‌ڵ‌ ئه‌نجام نه‌داوه‌، له‌و ساته‌ی‌ گه‌یشتمه‌ ناو یاریگای‌ كه‌ته‌لۆنیا هه‌ر وه‌كو چۆن قسه‌م له‌گه‌ڵ‌ رۆنالدینۆ و جیۆ یاریكه‌رتر كرد به‌ هه‌مان شێوه‌ قسه‌م له‌گه‌ڵ‌ تورامیش كرد چونكه‌ كاتمان به‌ ده‌سته‌وه‌ نه‌بوو، به‌ڵام له‌ ئاینده‌ و له‌كاتی‌ مه‌شق كردن به‌ یه‌كه‌وه‌ قسه‌ ده‌كه‌ین، تورام به‌لای‌ منه‌وه‌ یاریكه‌رێكی‌ باش و به‌ توانایه‌ و جێگرێكی‌ نه‌گۆڕی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌یه‌، له‌ چه‌ندین یانه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ یاریمان كردوه‌ بێجگه‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ نیشتیمانی‌ فه‌ره‌نسا، خیبره‌یه‌كی‌ زۆری‌ له‌ یاری‌ تۆپی‌ پێی‌ په‌یدا كردوه‌.*چه‌ند جارێك باست له‌وه‌ كردبوو تۆ هاتیته‌ به‌رشه‌لۆنه‌ تا فێرببی‌ ئایا كه‌سێكی‌ وه‌كو (تێری‌ هێنری‌) پێویستی‌ به‌ فێربوون هه‌یه‌؟هێنری‌: به‌ڵێ‌ زۆر شت ده‌رباره‌ی‌ به‌شه‌رلۆنه‌ ده‌زانم، به‌ڵام ئێستا من له‌ ڕێزی‌ ئه‌و تیپه‌ یاری‌ ده‌كه‌م، پێویسته‌ وانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ تازه‌ فێربم، ده‌بێ‌ گوێبگرم و ببینم تا زیاتر بزانم چونكه‌ هێشتا هه‌ندێك شت ماوه‌ كه‌ من نایزانم، ته‌مه‌نم 29 ساڵه‌ نزیك ده‌بمه‌وه‌ له‌ سی‌ ساڵ، زانیاریه‌كانم زۆر نیه‌ ده‌رباره‌ی‌ ئه‌و یانه‌یه‌. ده‌بێ‌ بپرسم و به‌ دوای‌ وه‌ڵام بگه‌رێم له‌ ده‌می‌ ئه‌و یاریكه‌رانه‌ی‌ كه‌ له‌ مێژه‌ له‌ ڕیزی‌ ئه‌و یاریه‌ یاری‌ ده‌كه‌ن و ئه‌زموونێك سه‌ركه‌وتویان هه‌یه‌ له‌ وانه‌ كاپتنی‌ تیپه‌كه‌مان كارلس پۆیڵ و ئیتۆ و رۆناڵدیهنۆ چونكه‌ ئه‌وان له‌ پێش منه‌وه‌ له‌م یانه‌یه‌ یاریان كردوه‌، ده‌بیت به‌ یاریكه‌رێكی‌ بباش به‌مه‌رجێ‌ رێز له‌ بۆچون و ڕای‌ یاریكه‌ره‌ كۆنه‌كان بگری، ئه‌و وه‌خته‌ ده‌توانی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ خێرا له‌گه‌ڵ‌ ڕه‌گه‌زی‌ تیپه‌كه‌ت ئاوێته‌ی‌ بی‌.

زياننامه ى ياريزان زيدان

ژیانی یاریزان زێدان
2008/8/27
سیروان


خوێنه‌ری به‌ڕیز ده‌توانی ژیانی یاریزان زێدان له‌ درێژه‌ی بابه‌ بخوێنیه‌وه‌.


ناوى ته‌واو : زێنه‌دین یه‌زید زێدانشوێنى له‌دایك بوون : مارسیلیا ، فه‌رِه‌نسابه‌روارى له‌دایك بوون : 26 ى یۆنیۆى ساڵى 1972رِه‌گه‌ز : فه‌رِه‌نسى ، به‌ رِه‌چه‌ڵه‌ك جه‌زائیرىنازناو : زیزۆپله‌ :یارى دروستكه‌ر زێنه‌دین زێدان ، یاریزانێكى تۆپى پآ ى فه‌رِه‌نسى، به‌ رِه‌چه‌ڵه‌ك جه‌زائیریه‌. له‌گه‌لڕ یانه‌ى رِیال مه‌دریدى ئیسپانى یارى كردووه‌ . زێدان به‌ ئه‌فسانه‌ى مێژووى تۆپى پآ ى فه‌رِه‌نسى دائه‌نرآ ، هه‌میشه‌ جه‌ماوه‌رى فه‌رِه‌نسى خه‌ونیان به‌ یاریزانێكى وه‌ك ئه‌و بینیوه‌. به‌ یارمه‌تى دان له‌گه‌لڕ هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌ى جامى تۆپى پآ ى جیهانیان وه‌ده‌ست هێنا ، له‌دواى ئه‌میش جامى وڵاته‌ ئه‌ورِوپیه‌كان ، دواتریش جامى كیشوه‌ره‌كان. زێدان له‌ هێلى ناوه‌رِاست له‌پێشه‌وه‌ یارى ئه‌كات، چه‌ندین جار خه‌ڵاتى باشترین یاریزانى جیهانى پآ به‌خشراوه‌ ، هه‌روه‌ها سه‌رنجى چاودێرانى رِاكێشا به‌وه‌ى كه‌ وه‌ك باشترین یاریزانى په‌نجا ساڵى رِابردووى كیشوه‌رى ئه‌ورِوپا هه‌لبژێردرا.ژیانى له‌گه‌لڕ تۆپى پێدا :ده‌ستپێك : بۆ یه‌كه‌م جار زێدان له‌ ساڵى 1988ز له‌گه‌لڕ یانه‌ى (كان) ى فه‌رِه‌نسى چووه‌ نێو ژیانى یارییه‌وه‌، تا ساڵى 1992ز هه‌ر له‌گه‌لڕ ئه‌م یانه‌ یه‌ یارى ئه‌كرد، دواتر چووه‌ نێو یانه‌ى (جیرِۆندى دى بۆرِدۆ)، له‌گه‌لڕ ئه‌م یانه‌یه‌دا خه‌ڵاتى (ئینته‌ر توتو) ى له‌ ساڵى 1995ز دا برده‌وه‌، هه‌روه‌ها پله‌ى دووهه‌مینیان وه‌ده‌ست هێنا له‌ جامى یه‌كێتىى ئه‌ورِوپى له‌ وه‌رزى 1995/1996ز دا، له‌ یانه‌ى بۆرِدۆ له‌گه‌لڕ (بیسه‌نتى لیزاراز) و (كریستۆف دوگارى) دا یارى ئه‌كرد ، پاشان له‌ساڵى 1996ز دا چووه‌ نێو یانه‌ى یوڤانتۆسى ئیتاڵى.یوڤانتۆس : له‌ یۆڤانتۆسدا زێدان یه‌كێك بوو له‌ یاریزانه‌ هه‌ره‌باشه‌كان له‌لاى (مارچیلوَ لیبى) و هاورِێكانى : (دیدیآ دیچامب) و (ئه‌لیساندرۆ) و (دیل پیرۆ) و (ئیدگار دیڤیدز)، له‌گه‌لڕ یانه‌كه‌دا دووجار خولى ئیتاڵیان بردۆته‌وه‌، هه‌روه‌ها دووجار گه‌یشتوون به‌ كۆتایى له‌ خولى پاڵه‌وانه‌تى ئه‌ورِوپا و ئه‌وانیان دۆرِاندووه‌ ، پاشان زێدان له‌ساڵى 2001ز دا چووه‌ نێو یانه‌ى رِیال مه‌دریدى ئیسپانى ، به‌ پاره‌یێكى ئێگجار زۆر و خه‌یاڵى له‌ مێژووى تۆپى پێدا، كه‌ 66 ملیۆن جونه‌یهى ئوسته‌رلینى بوو، به‌مه‌ش چووه‌ نێو تیپێك كه‌ پرِ بوو له‌ ئه‌ستێره‌ى وه‌ك : (رِائول گۆنزالیس) و (لویس فیگۆ).رِیال مه‌درید : هه‌رله‌یه‌كه‌م وه‌رزى زێدان له‌گه‌لڕ تیپه‌كه‌، جامى خولى پاڵه‌وانانى ئه‌ورِوپایان برده‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى كه‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیپى (بایر لیڤه‌ركۆزن) ى ئه‌ڵمانیدا به‌گۆڵێكى خه‌یاڵى له‌لایه‌ن زێدانه‌وه‌ ، له‌ (ئیستاد هامدن پارك) له‌ (گلاسگۆ) له‌ ئوسكوتله‌ندا. دوا یارى زێدان بۆ یانه‌ى رِیال مه‌درید ، له‌به‌روارى 7 ى مایۆى ز2006 بوو، كه‌ له‌گه‌لڕ یانه‌ى (ڤیارِیال) ى ئیسپانی له‌نێو یاریگه‌ى (سانتیاگۆ به‌رِنابیۆ) ى یانه‌ى رِیال مه‌دریددا ئه‌نجام درا، یاریه‌كه‌ش به‌یه‌كسانى (3 - 3) كۆتایى هات، كه‌ گۆڵى دووهه‌مى رِیال مه‌درید زێدان تۆمارى كردبوو، دواى یاریه‌كه‌ش هه‌ردوو یاریزان، زێدان و (خوان رِۆمان رِیكێلمى) كراسیان ئاڵوگۆر كرد. تۆپى پآ ى نێوده‌وڵه‌تى : زێدان ئه‌یتوانى و سه‌رپشك بوو كه‌ بۆیه‌كێك له‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى فه‌رِه‌نساو جه‌زائیر یارى بكات، به‌ڵام رِاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پآ ى جه‌زائیر (عه‌بدولحه‌مید كرمالى) وتبووى كه‌ : زیدان خێرایى كه‌مه‌، بوَیه‌ ناكرآ به‌شدارى له‌هه‌ڵبژارده‌كه‌مان بكات. یه‌كه‌م تۆپى پآ ى نێوده‌وڵه‌تى زێدان، له‌ به‌روارى 17 ى ئۆغستۆسى 1994ز بوو، كه‌له‌ خوله‌كى 63 هه‌مینه‌وه‌ هاته‌ نێو یاریگا، له‌ برى یاریزانێكى تر، یاریه‌كه‌ش به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌ى چیك بوو، كه‌ تا هاتنى زێدان دوو گۆڵى بآ به‌رامبه‌رى تۆماركردبوو، به‌ڵام زێدان كه‌هاته‌ نێو یاریگا دوو گۆڵى تۆماركرد و یاریه‌كه‌ به‌ یه‌كسانى( 2 - 2) كۆتایى هات. رێك له‌م كاته‌شدا رِاهینه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌رِه‌نسا (ئیمى جاكیآ) خه‌ریكى پلان دارِشتن بوو، بۆ هێنانى یاریزانى یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد (ئیریك كانتونا)، به‌ڵام ئه‌وكات ئه‌و بۆ ماوه‌ى ساڵێك دوور خرابوه‌وه‌ له‌یارى كردن چونكه‌ له‌ هانده‌رێكى دابوو، بۆیه‌ زێدانى له‌ شوێنى ئه‌ودا دانا، هه‌رچه‌نده‌ تیپه‌كه‌ رِووبه‌رِووى رِه‌خنه‌ى زۆر بووه‌وه‌، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت گه‌یشتن به‌ قوَناغى نیوه‌ى كۆتایى جامى وڵاتانى ئه‌ورِوپى 1996ز، به‌ڵام دواتر به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌ى چیك له‌ لێدانى سزا(په‌نارتى) دۆرِان.جامى جیهانى 1998ز : زێدان له‌نێو ئه‌و هه‌ڵبژارده‌ فه‌رِه‌نسیه‌ دا بوو كه‌جامى جیهانى تۆپى پآ ى ساڵى 1998ز ى وه‌ده‌ست هێنا، هه‌رچه‌نده‌ زێدان كارتێكى سوورى پێدرا و بۆماوه‌ى دوو یاریش مافى یارى كردنى لىَ سه‌نرایه‌وه‌، دواى ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ یاریزانى سعودى (فوئاد ئه‌نوه‌ر) ى دابوو، ئه‌م رِووداوه‌ش رِێك وه‌ك ئه‌م رِووداوه‌ وابوو كه‌له‌ جامى جیهانى ساڵى 2006ز رِوویدا، به‌هه‌رحالڕ له‌یارى كۆتایى جامى تۆپى پآ ى جیهانى ساڵى 1998ز دا، دواى ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌ڵبژارده‌ى فه‌رِه‌نسا كه‌وته‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل، زیدان توانى دوو گۆلڕ به‌لێدانى سه‌ر تۆمار بكات و هه‌ڵبژارده‌ى فه‌رِه‌نسا (3 - 0) له‌ هه‌لّبژارده‌ى به‌رازیل بباته‌وه‌، بۆجارى یه‌كه‌میش جامى جیهانى وه‌ده‌ست بێنآ.جامى وڵاتانى ئه‌ورِوپی : له‌جامى تۆپى پآ ى ئه‌ورِوپى ساڵى 2000ز ، زێدان یلرمه‌تى تیپه‌كه‌ی دا بۆگه‌یشتن به‌یارى كۆتایى ، كه‌تیایدا گۆڵێكى له‌قوَناغى هه‌شته‌م له‌ هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانى له‌رِیگه‌ى لێدانى ئازاده‌وه‌(چربه‌ حره‌) تۆماركرد ، هه‌روه‌ها گۆڵێكى زێرِینیشى له‌قوَناغى نیوه‌ى كۆتایى له‌ هه‌ڵبژارده‌ى پورتوگال تۆماركرد، له‌كۆتاییدا هه‌ڵبژارده‌ى فه‌رِه‌نسا له‌ هه‌ڵبژارده‌ى ئیتاڵیاى برده‌وه‌، به‌م هۆیه‌ش فه‌رِه‌نسا بوو به‌یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ورِوپى كه‌ جامى جیهانى و دواتر جامى تۆپى پآ ى ئه‌ورِوپى وه‌ده‌ست بێنىَ ، هه‌روه‌ها بوو به‌ تیپى یه‌كه‌م له‌ پۆڵێنى یه‌كێتى تۆپى پآ ى نێوده‌وڵه‌تى.پێكان و دابرِان : له‌جامى تۆپى پآ ى جیهانی 2002ز دا، زێدان له‌ دوو یارى دابرِا به‌ هۆى پێكانه‌وه‌، دواتر له‌یارى سێیه‌مدا هاته‌وه‌، به‌ڵام نه‌یتوانى به‌شێوه‌یێكى ئاسایى یارى بكات ، بۆیه‌یش هه‌ڵبژارده‌ى فه‌رِه‌نسا هه‌ر له‌ قوَناغى یه‌كه‌مدا هاته‌ده‌ره‌وه‌، بآ ئه‌وه‌ى ته‌نهاگۆڵێكیش تۆماربكات. له‌جامى تۆپى پآ ى ئه‌ورِوپى ساڵى 2004ز، سه‌ره‌تا هه‌ڵبژارده‌ى فه‌رِه‌نسى به‌هێز و تواناوه‌ هاتنه‌ نێوجامه‌كه‌، ئه‌وه‌بوو كه‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌رِادا ، دواى ئه‌وه‌ى كه‌ زیدان دوو گۆڵى تۆمار كرد ، به‌ڵام دواترتیپه‌كه‌ له‌خولى هه‌شت یه‌كى كۆتایى له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى یۆناندا كه‌دواتر بوو به‌ پاڵه‌وانى جامه‌كه‌ دۆرِا، پاشان له‌ 12 ئۆغستۆسى 2004ز دا زێدان برِیارى دا كه‌ئیتر یارى له‌ ئاستى نێوده‌وڵه‌تیدا ناكات. له‌ 27 ى مایۆى 2006ز دا زێدان یارى ژماره‌ 100 ى ئه‌نجامدا له‌گه‌لڕ هه‌ڵبژارده‌ى فه‌رِه‌نسا، به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پآ ى مه‌كسیك.گه‌رِانه‌وه‌ بۆ یارى و جامى جیهانى 2006ز : له‌یارى دووه‌مدا له‌جامى جیهانى تۆپى پآ ى ساڵى 2006ز، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پآ ى كۆریادا، له‌ گێمى دووه‌م، زێدان كارتێكى زه‌ردى پێدرا، بوو به‌ كارتی دووه‌مى نێو پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ ، بۆیه‌ مافى یارى كردنى له‌یارى سێیه‌مدا لىَ سه‌نرایه‌وه‌، كه‌به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌ى تۆگۆ بوو. له‌ قوَناغى دووه‌میشدا، كه‌وته‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا، كه‌ توانى گۆڵێك تۆمار بكات، گۆڵێكیش دروست بكات و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌ى فه‌رِه‌نسا( 3 - 1) یاریه‌كه‌ى برده‌وه‌ ، پاشان له‌قۆناغى هه‌شته‌میشدا هه‌ڵبژارده‌ى فه‌رِه‌نسا كه‌وته‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى به‌رِازیل، كه‌ تیایدا هه‌ڵبژارده‌ى فه‌رِه‌نسا توانى به‌ گۆڵێكى (تیرى هینرى) به‌یارمه‌تى زێدان، نازناوى پاله‌وانه‌تیه‌كه‌ به‌ده‌ست بێنى ، له‌ یارى قۆناغى چواره‌میشدا له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى پورِتۆگال، زێدان له‌رِێگه‌ فاوله‌وه‌ توانى گۆڵێك له‌ گۆڵچى پورِتۆگالى (رِیكاردوَ) بكات، به‌م هۆیه‌ش فه‌رِه‌نسا توانى به‌شدارى بكات له‌ یارى كۆتایى جامى جیهانیدا. له‌به‌روارى 9 یۆلیۆدا زێدان یارى دووه‌مى كۆتایى جامى جیهانى ئه‌نجامدا، كه‌ دوا یارى زێدان بوو، هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌خوله‌كى حه‌وته‌مى كاتى یاریه‌كه‌ گۆڵێكى تۆمار كرد، و بوو به‌ یه‌كێك له‌م چوار یاریزانه‌ى كه‌توانیوویانه‌ له‌دوو یارى كۆتایى جیاوازى جامى جیهانیدا ، گۆلڕ تۆماربكه‌ن، كه‌یاریزانه‌كانیش ئه‌مانه‌ن : (بیلیآ) و (بۆل بریته‌ر) و (فافا)، هه‌روه‌ها له‌دواى ئه‌م گۆڵه‌ بوو به‌ یه‌كێك له‌ گۆڵكارانى یارییه‌ كۆتاییه‌كانى جامى جیهانى، چونكه‌ ئه‌مه‌ گۆڵى سێیه‌مینى بوو، بۆیه‌ بووه‌ هاوشانى هه‌ریه‌كێك له‌ (بیلیآ) و (فافا) و (جیوف هۆرست)، به‌ڵام دواتر له‌خوله‌كى 110 هه‌میندا به‌هۆى رِه‌فتارێكى ناوه‌رزشى، له‌نێوان ئه‌م و یاریزان (ماركۆ ماتیرازى) دا، له‌یارى كرایه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام سه‌ره‌رِاى ده‌ركردنه‌كه‌شى به‌باشترین یاریزانى جامى جیهانى ساڵى 2006ز هه‌ڵبژێردرا.گرفتى زێدان له‌گه‌لڕ (ماتیرازى) دا :له‌خوله‌كى 110 هه‌مینى كاتى یارى كۆتایى جامى جیهانى ساڵى 2006ز، كه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى فه‌رِه‌نسا وئیتاڵیادا بوو، زێدان كارتێكى سوورى پێدرا، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ یاریزانى به‌رگریكارى ئیتاڵى (ماركۆ ماتیرازى) دابوو، لێدانه‌كه‌ش به‌هۆى جوێن به‌یه‌كتردانى نێوانیان بوو، هه‌روه‌ها دواى ئه‌وه‌ى كه‌ ماتیرازى كراسى زێدانى رِاكێشابوو و زێدانیش بۆ زیاتر تورِه‌كردنى ماتیرازى وتبووى: دواى یارییه‌كه‌ كراسه‌كه‌ت پآ ئه‌ده‌م. به‌ڵام ماتیرازیش پێى وتبوو: كراسه‌كه‌تم ناوآ و جوێنى به‌دایك وخوشكى زێدان دابوو، هه‌روه‌ها پێى وتبوو: ئێوه‌ تیرۆرستن. زێدانیش به‌ كه‌لله‌ى سه‌رى له‌ سینگى ماتیرازى دابوو، ئه‌مه‌ش كه‌وتبووه‌ سه‌ر زه‌وى ، به‌ڵام (هۆرِاسیۆ ئه‌لیزۆندۆ) ى ناوبژیوان، ئه‌م رِووداوه‌ى نه‌بینیبوو، بۆیه‌ (لویس میدینا كۆنتالیخۆ) كه‌ ناوبژیوانى چواره‌م بوو، رِووداوه‌كه‌ى بۆ گێرِابووه‌وه‌، ئینجا ناوبژیوانیش كارتى سوورى به‌رِووى زێداند به‌رزكرده‌وه‌. به‌ڵام دواتر ماتیرازى دانى به‌مه‌دانا كه‌ بآ رِێزى نواندووه‌ به‌رامبه‌ر زێدان، هه‌روه‌ها وتبووشى كه‌: زێدان شێوازێكى توندى له‌به‌رامبه‌ر وته‌كانى من به‌كارهێن ا، زێدانیش وتبووى: ئه‌مه‌ مافى خۆمه‌ چونكه‌ ئه‌و باسى خوشك و دایكى منى كردووه‌، به‌هه‌رحالڕ دواتر ماتیرازى داواى لێبووردنى له‌م منداڵانه‌ كرد كه‌ سه‌یرى ئه‌ویان كردووه‌، به‌ڵام رِه‌تى كرده‌وه‌ كه‌داواى لێبوردن له‌ زێدان بكات. دواى یاریه‌كه‌ش (جاك شیراك) ى سه‌رۆكى فه‌رِه‌نسا، هه‌ڵسا به‌رِێزلێنانى زێدان وه‌ك پاڵه‌وانێكى نه‌ته‌وه‌یى، هه‌روه‌ها وتى: ئه‌م هێرشكردنه‌ى سه‌ر زێدان شتێكى ژیرانه‌ نه‌بوو، كاردانه‌وه‌كه‌ى زێدانیش له‌جێى خۆیدا بوو. دواى ئه‌مه‌ش سه‌رۆكى جه‌زائیر (عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه‌) له‌نامه‌یێكدا پشتگیرى خۆى بۆ زێدان دوو پات كرده‌وه‌.پاشان هه‌ر له‌سه‌ر رِووداوه‌كه‌، یه‌كێتى تۆپى پآ ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ڵسا به‌ لێكۆڵینه‌وه‌یێك ، دواتر وتیان كه‌: ده‌ركردنى زێدان له‌ یاریه‌كه‌دا شتێكى یاسایى بووه‌، هه‌روه‌ها وه‌ڵامى ئه‌وانه‌ش درایه‌وه‌ كه‌ئه‌یان وت: ناوبژیوانى چواره‌م (لویس میدینا كۆنتالیخۆ)، رِووداوه‌كه‌ى ته‌نها له‌ ته‌له‌فزیۆندا بینیوه‌، هه‌روه‌ها فیفا برِى 5000 فرِه‌نكى سویسرِى به‌ ماتیرازى بژارد، و بۆماوه‌ى دوو یارى نێوده‌وڵه‌تیش مافى یارى كردنى لێ سه‌نده‌وه‌، برِى 7500 فرِه‌نكى سویسریشى به‌ زیِدان بژارد ، و بۆ ماوه‌ى سآ یارى نێوده‌وڵه‌تیش مافى یارى كردنى لێ سه‌نده‌وه‌ .ئه‌م یانانه‌ى كه‌ یارى تێدا كردووه‌ :· یانه‌ى (كان) ى فه‌رِه‌نسى، له‌نێوان ساڵانى 1988 و 1992 ز.· یانه‌ى (بۆرِدۆ) ى فه‌رِه‌نسى، له‌نێوان ساڵانى 1992 و 1996 ز.· یوڤانتۆس، له‌نێوان ساڵانى 1996 و 2001 ز.· رِیال مه‌درید، له‌ساڵى 2001ز.· له‌ساڵى 1994ز له‌گه‌لڕ هه‌ڵبژارده‌ى فه‌رِه‌نسى یارى كردووه‌.· له‌ساڵى 2006ز به‌یه‌كجارى له‌یارى كردن دابرِا.نیشانه‌(مه‌دالیا) رِیزلێنان :له‌گه‌لڕ تیپى فه‌رِه‌نسى :· خۆیى و تیپه‌كه‌ى جامى جیهانى ساڵى 1998ز یان وه‌ده‌ست هێنا، له‌جامى جیهانى 2006ز پله‌ى دووه‌میان هێنا.· له‌جامى جیهانى ساڵى 2002ز ته‌نها به‌شدارى له‌یه‌ك یاریدا كرد.· خۆیى و تیپه‌كه‌ى پاڵه‌وانیه‌تى ساڵى 2000ز یان وه‌ده‌ست هێنا.· به‌شدارى له‌ پاڵه‌وانیه‌تى ئه‌ورِوپاى ساڵانى 1996ز و 2000ز و 2004ز دا كردووه‌.· جامى كیشوه‌ره‌كانى ساڵانى 2001ز و 2003ز ى وه‌ده‌ست هێناوه‌.له‌گه‌لڕ یانه‌ى یۆڤانتۆس :· جامى پله‌ نایابه‌كانى ئه‌ورِوپا، له‌ساڵى 1996ز.· جامى كیشوه‌ره‌كان 1996ز.· پاڵه‌وانانى زنجیره‌ (a)، ساڵانى 1996/1997ز و 1997/1998ز.· جامى پله‌ نایابى ئیتاڵیا، له‌ساڵى 1997ز.له‌گه‌لڕ یانه‌ى رِیال مه‌درید :· یه‌كێتى پاڵه‌وانانى تۆپى پآ ى ئه‌ورِپى، ساڵى 2001/2002ز.· یه‌كێتى كیشوه‌ره‌كان، ساڵى 2002ز.· یه‌كێتى ئیسپانى، ساڵى 2002/ 2003ز.مه‌دالیاى كه‌سیه‌تى :· باشترین یاریزانى جیهانى ، ساڵانى 2003ز ، 2000ز ، 1998ز به‌گوێره‌ى پۆڵێنى رِێكخراوى فیفاى جیهانى.· باشترین یاریزانى ئه‌ورِوپى، ساڵى 1998ز به‌گوێره‌ى: ballon d`or.· باشترین یاریزانى جامى جیهانى 2006ز.باشترین یاریزانى نێو گۆرِه‌پان، له‌ساڵى 2006ز (به‌گوێره‌ى رِاپۆرتى رِێكخراوى فیفاى جیهانى).

کۆمینته‌کان [0]
کۆمینتی ئێوه‌

ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین په‌ڕگه‌ی 255 له‌ 299 ‌په‌ڕگه‌ی ڕابردوو