ژیان نامەی یاریزان رۆناڵدینهۆ
2008/8/24
سیروان
خوێنه‌ری به‌ڕێز ده‌توانی له درێژه‌ی بابه‌ت ژیانی یاریزان ڕۆناڵدحنگۆ بخوێنیه‌وه.
چیرۆکی ژیانی ڕۆنالدینیو پڕه غه‌م و په‌ژاره‌و که‌م ده‌رامه‌تی و بێ هیوایی له ژیاندا پێش ئه‌وه‌ی بگاته ئه‌مئاسته پڕ به‌خته‌وه‌رییه‌ی. باوکی که ناوی ( جوان دیلسلفا موریور ) ه یاری زانێکی دێرین بوه‌له ڕیزی یانه‌ی ( کرۆزیرۆ ) له ساڵانی حه‌فتاکاندا به‌ڵام به هۆی ناله‌باری ژیان ه باری خێزانه که‌یه‌وه‌نه‌ی توانیوه به ئامانجی خۆی بگات.( جوان ) هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ستی به وه کردوه که ( رۆنالدینیو )ی کوڕی که ئه‌و کاته ته‌مه‌نی 9 سال بووه خولیا و ئاره‌زووی یاری هه‌یه و بڕوای وابو که کوڕه‌که‌ی ده‌به ێته ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌شاوه به‌ڵام به‌و ئاواته‌ش نه‌گه ییشت له ته مه‌نی 42 ساڵیدا کۆچی دوایی ده‌کا ت به ده‌ردی دڵ و به‌به‌رچاوی رۆنالدینیو ی ته‌مه‌ن (10 )ساڵ دا کاتێک که خه‌ریکی مه‌له‌کردن بوه له حه‌وزی مه‌له‌کردنی ماڵه‌که‌ی خۆیدا ئه‌و خانوه‌ی که یانه‌ی ( غرییمۆ ) بۆی کڕی بوو ئه‌م ڕوداوه کارێکی گه‌وره‌ی کرده سه‌ر ژیانی رۆنالد ینیو وه‌ک خۆی جارێک له چاوپێکه‌وتنێکی ته‌له‌فزیۆنیدا له که‌ناڵی (اوغلوبو ) به ڕسته‌یه‌ک ئه‌و هه‌سته‌ی ده‌ربڕی ووتی: له‌ناو دڵمدا برینێکی قووڵ هه‌یه به‌ڵام کاری ڕۆژگار وایه. باسی له ژیانی مناڵی خۆی ده‌کرد که چه‌نده‌ها جار به‌ده‌م ئازاری ده‌روونی یه‌وه و به برسێتی سه‌ری کردۆته سه‌ر سه‌رین¡دایکی(دونامیفیلینا) به‌یانیان زوو کاتژمێر 4 ی به‌یانی به‌جێی هێشتوون و کاری پاک کردنه‌وهی کردوه له ڕێستورانێکدا له شاری ( بۆرتۆ الیفرۆ ) تا ئه‌و کاته‌ی رۆنالدینیو گه‌ییشته پله‌یه‌کی به‌رزی وه‌رزشی و باری ژیانیان باش بوو دایکی وازی لا کار کردن هێناوه‌و رۆنالدینیو 2 کاره‌که‌ری بۆ گرتوه که خزمه‌تی بکه‌ن.به‌رازیلییه‌کان زۆر رۆنالدینیو یان خۆش ئه‌وێت و ڕێزی لێ ئه‌گرن زیاتر له یاریزانه‌کانی که چونکه هه‌ر ئه‌وان له‌و نهێنی یه شاراوه‌یه تێ ئه‌گه‌ن که‌وا له‌ژێرئه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌دایه که هه‌میشه له لێوه‌کانی جیانابنه‌وه. رۆنالدینیو هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵی یه‌وه باشترین لاسایی که‌ره‌وه‌ی ئه‌فسانه‌کانی تۆپ بوه‌وه‌ک ( مارادۆنا¡ بیلیه ¡ ریفلینیو ¡رۆنالدو ...هتد) ماریانۆی هاورێی دگێڕێته‌وه ده‌ڵێ:جارێکیان قوتابخانه‌که‌یان له یاری یه‌کدا به 23 / سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر قوتابخانه‌یه‌کی تردا به‌هۆی هه‌وڵ و هیممه‌تی رۆنالدینیو و به‌و هۆیه‌وه ڕاهێنه‌ر (ڕۆدغیر زیمرمان ) ده‌ستی رۆنالدینیو ی گرت به‌ره‌و هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلی برد ئه‌و کات ته‌مه‌نی 17 ساڵ بوو کورسی قوتابخانای جێ هێشت به بێ ئه‌وه‌ی په‌شیمان بێت بۆی.رپنالدینیو له ساڵی 1997 توانی جامی (کاس)جیهانی به‌ده‌ست بهێنێ له( مصر )بۆ نه‌وجوانان( ناشئین )و به باشترین یاریزانی ئه‌و پاله‌وانی یه هه‌ڵبژێردرا.ئه‌وه‌ش یارمه‌تی دا که بچێته ناو تیپی یه‌که می یانه‌ی ( غریمیو ) و 2 جار ناسنامای باشترین گۆڵ که‌ر وه‌رگرێت¡ جوانترین گۆل تۆمار بکات له سه‌ره‌تای ژیانیداکاتێک تۆپه‌که‌ی له نێوان 5 یاریزان تێپه‌ڕاند وبه‌سه‌ر گۆڵچیدا تۆپه‌که بخاته گۆڵه‌که‌وه ئه‌وکات ته‌مه‌نی 17 ساڵ بوو که رصیدی گۆله‌کانی زیاد کرد و چوه ناو جیهانی وه‌رزشه‌وه وه‌ک پیشه‌گه‌ریک ( محترف).هه‌روه‌ها گرێبه‌سته‌که‌ی له گه‌ڵ یانه‌ی غریمیو درێژ کرایه‌وه له ( فیبریوه‌ری 1998----2001 ) دوای 3 ساڵ له‌گه‌ڵ تیپی یه‌که‌می غریمیو و پاش چه‌ند کێشه‌یه‌کی یاسایی له نێوان یانه‌ی غریمیو و یانه‌ی (پاریس سان جیرمان) رۆنالدینیو گرێبه‌ستێکی له گه‌ڵ یانه‌ی (پاریس سان جیرمان )به‌ستو له ڕیگه‌ی ئه‌و یانه‌یه‌وه ناوبانگی له ئه‌وروپاش بڵاوبێته‌وه‌ئه‌وه‌ش یه‌که‌م ئاواتی بوو . رۆنالدینیو ده‌ڵێ: هه‌ر له منداڵی یه‌وه که ته‌مه‌نم 6 ساڵان بوو له ژێر سه‌رپه‌رشتی باوکم دا فێری لێدانی سه‌ربه‌ست(الرکلات الحره) بووم ئه‌و به‌رزی تۆپه‌که‌وشوێنی بۆ دیاری ده‌کردم¡ هه‌روه‌ها براکه‌م ( اسیس ) فێری زۆر فێڵی یاری کردم ¡به هۆی ئه‌وه‌ی ماڵه‌که‌مان نزیک بوو له یاریگای تۆپی پێ وه ئه‌وه‌ش کاری ئاسان کردبووم ده‌ڵێ:من هه‌موو کاتێکم بۆ یاری ته‌رخان کردبوو جگه له‌و کاتانای له قوتانخانه ده‌بووم¡من یاریم ده‌کرد له شه‌قامه‌کان و له کاتی باراندا له ناو هۆڵه‌کاندا یان له ماڵه‌وه ئه‌و کاتانه‌ی ته‌نیا ئه‌بووم خۆم به تۆپێکی تێنسه‌وه خه‌ریک ده‌کرد.براکه‌م باشترین فێرکه‌رم بوو سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی من بوو ئامۆژگاری یه‌کانی ڕێ نیشانده‌رم بوو وه باوکم زۆر کاریگه‌ری له‌سه‌رم هه‌یه. .فێربووم ئاگام له خۆم بێت کاتێک 50000 ته‌ماشاکارهاوار ده‌که‌ن و گۆرانی ده‌ڵێن له‌یاریگاداهیچ بیریان لێ نه‌که‌مه‌وه و یاری خۆم به سه‌رکه‌وتوویی بکه‌م و هه‌میشه ئاگاداری ده‌ورو به‌ری خۆمم ئه‌زانم چی له ده‌ورم ڕوو ئه‌دات به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری هاوڕێکانم بکه‌م. ¡زۆر دڵشاد ده‌بم که ده‌بینم یاریزانه‌کانی به‌رامبه‌رم توشی شڵه‌ژان ده‌بن و نازانن من چی ده‌که‌م زۆر دڵخۆش ده‌بم که به گۆڵ به‌رامبه‌ره‌که‌م ئه‌شڵه‌ژێنم له به‌ر ئه‌وه هه‌میشه خه‌ریکی دۆزینه‌وه‌ی جووڵه‌ی تازه ده‌بم چوونکه یاریزان پێوه‌ستی به جوڵه‌ی خێرا و هێز و ئازایه‌تی یه ئه‌گه‌ر گۆڵ له به‌رده‌م یاری زاندا نه‌بووپێویسته یاریزان به خێرایی بجووڵێت بۆ هاوبه‌شی کردنی به‌رگریکردن جاری وا هه‌یه لێدانی شووتێکی باش و جوان 2 گۆڵ ده‌هێنێت ده‌لێ: تۆپ وه‌ک ژیان وایه نا‌توانیت هه‌ڵه‌ی تیا نه‌که‌یت.رۆنالدینیو هه‌مه‌شه خه‌ریکی به‌هێز کردنی قاچه‌کانی یه تی ڕاست و چه‌پ تا بتوانێت هه‌ردووکی بۆ لێدان به‌کار بهێنێت.رۆنالدینیو هه‌موو جۆره یاری یه‌کی کورت و درێژی پێ خۆشه و ئه‌ڵێ: یاری کورت به‌ستراوه به زه‌وی یه‌وه‌له گه‌ڵ توانای مندا ده‌گونجێ و یاری درێژیش ئیزعاجم ناکات پێویسته یاریزان وه‌ک مارمێلکه بجووڵێتبۆ سه‌رسام کردنی به‌رامبه‌ره‌که‌ی ته‌نها ته‌کتیک به‌س نیه بۆ یاریزان به‌ڵکو خێرایی و هێزوئازایه‌تی ده‌بنه هۆکاری ئه‌نجامی باش.
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment