ژیانی یاریزان تیری هێنری
2008/8/26
سیروان
خوێنه‌ری به‌ڕێز ده‌توانی ژیانی یاریزان تیری هێنری له درێژه‌ی بابه‌ت بخوێنیه‌وه.
تێری هێنری ئه‌و یاریكه‌ره‌ی سحربازیه كه به قاچه جوانه‌كانی گاڵته به تۆپ ده‌كات به لێدانه ڕاسته‌وخۆكانی گۆڵچی ده‌ترسێنێ، هێنری زۆربه‌ی میدیا و رۆژنامه‌كانی ئه‌وروپا و جیهانی به خۆیه‌وه خه‌ریك كردوه، له ساڵی 1998 له‌گه‌ڵ زێدانی هاوڕێی جامی جیهانی به‌ده‌ست هێنا، جامی ته‌نه‌وه‌كانی ئه‌ورپای 2000ی مسۆگه‌ر كرد، چه‌ندین نازناو‌و ده‌ستكه‌وتی مه‌زن له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌رسناڵی ئینگلزی له مێژووی ژیانی وه‌رزشی خۆی تۆمار كردوه.ئه‌م دیمانه‌یه‌ی تێری هێنر ته‌له‌فزیۆنی تایبه‌تی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌گه‌ڵ سازكردوه‌و ماڵپه‌ری فه‌رمی یانه‌ی كه‌ته‌لۆنیا بڵاویكردۆته‌وه.* چ هه‌ست و سۆزێكت هه‌بوو كاتێك بینیت ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌ت لێكرا له یاریگای نوكامپی تایبه‌ت به‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌رشه‌لۆنه؟هێنری: هه‌تا ته‌مه‌نم مابێ ئه‌و رۆژه له بیر ناكه‌م، به‌ڕاستی پێشوازیه‌كی گه‌وه‌ر و بێ وێنه بوو، من له‌و باوڕه نه‌بووم ئه‌م ڕێژه زۆره‌ی هانده‌ران ئاماده‌بن له ناو یاریگا، هه‌ستم به شه‌رمه‌زاری كرد له به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌باره گه‌وه‌ریه هانده‌رانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، ئه‌و چه‌پڵه‌ڕێزانانه‌ی ئه‌وان وام لێ ده‌كات هه‌رگیز ئه‌و ساته‌م له بیر نه‌چێ.* هیچ پێشوازیه‌كی له‌و جۆره‌ت لێكراوه له ژیانی وه‌رزشیتدا؟هێنری: بۆ ئه‌وه‌ی یژدانم ئاسووده بێ... نه‌خێر نه‌بووه‌و نه‌مبینوه، ئه‌م ڕێژه زۆره‌ی خه‌ڵك چاوه‌ڕێی من بێ، ئه‌و رۆژه خورپه‌یه‌ك له دڵمی دا و سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو، به‌ڵام ئه‌وه كاته‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی تیپه‌كه‌مان نازناو ده‌ست كه‌وت بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه تۆمار ده‌كه‌ین ده‌توانین پاداشتی ئه‌و جه‌ماوه‌ره به‌رفراوانه بده‌ینه‌وه.* هه‌ستت به‌وه نه‌كرد تۆ (په‌رستراوێكی) نوێی بۆ هانده‌رانی به‌رشه‌لۆنه؟هێنری: پیویست ناكات قسه و لێدوان له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بده‌ین، من ئه‌ركێكم له سه‌ر شانه پێویسته جێ به‌جیی بكه‌م له هه‌ندێ كات وسات ڕه‌نگه نه‌توانم به شێوازێكی باش و چاك به ئه‌ركی خۆم كاتێك منیان پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌ر كرد هه‌ستم كرد بوونم له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه بۆ ده‌ست كه‌وت و نازناوه، ده‌بێ یارمه‌تی به‌رشه‌لۆنه بده‌م تا سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنێ، به‌لای منه‌وه رۆژێكی مێژووی بوو به هیچ شێوه‌یك بڕوا ناكه‌م په‌رستراوێكی نوێ بم.* تا چه‌ند تۆ ڕازیت و سه‌رسامیت به‌و شێوازه یاری كردنه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه؟هێنری: یه‌كه‌م جار یاری كردنی ئه‌م یانه‌یه‌م بینی، به خه‌یاڵم دابێ ئه‌و تیپه شێواز و ڕێچكه‌یه‌كی تایبه‌تی یاری تۆپی پێی له جیهان هه‌یه، كه جیای ده‌كاته‌وه له سه‌ر جه‌م یانه‌كانتر، هه‌ر له ڕووی ئیجابی و سلبیاتی هه‌موو هه‌وڵێكی ده‌دا بۆ تۆمار كردنی ته‌نها یه‌ك گۆڵ، له دوایدا سه‌رجه‌م گۆڵه‌كان به دوایی یه‌كتری دادێ وه‌كو زه‌نجیره، ئه‌مه‌ش داوایه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌و یانه‌یه به‌لای منه‌وه شتێكی زۆر گه‌وره و مه‌زنه، بایه‌خێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له نێو نێوه‌ندی وه‌رزشی جیهانی، پێش ئه‌وه‌ی بێمه ئه‌م یانه‌یه به به‌رده‌وامی سه‌یری یاریه‌كانی به‌رشه‌لۆنه‌م ده‌كرد، چونكه شایه‌نی سه‌یر كردنه.* باشترین یاریكه‌ر به ڕای تۆ كێیه له یانه‌ی به‌رشۆله‌ن یاری كردبێ؟هێنری: ئه‌گه‌ر راستیت ده‌وێ نازان! ڕه‌نگه بتوانم بڵیم باشترن یاریكه‌ر (كرۆیف) بوو، به‌ڵام ئه‌و كاته منداڵ بوو ته‌مه‌نم 14 ساڵ بوو، زۆر سه‌رسام بووم به یاریكه‌ری بولگاری (ستویشكۆف)، ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی (رۆماریۆ)، به تایبه‌تی له‌و ساته‌ی له به‌هاری لاویه‌تی بووم به‌ڵام ئه‌م یاریكه‌رانه‌ی هاوته‌مه‌نی خۆم له‌وانه رۆناڵدۆی به‌رازیلی و لویس ئه‌نریكی و چه‌ندین یاریكه‌ری به‌توانا كه‌به درێژای مێژوو له ڕیزی ئه‌و یانه‌ی یاریان كردوه.* هێرشبه‌رانی به‌رشه‌لۆنه كۆمه‌ڵێك ئه‌ستیره‌ی خاون ئه‌زموون و به‌توانان له‌وانه ساموێل ئیتۆ و رۆناڵدینۆ و لیۆنیل میسی هه‌ست به به‌رپرسیارێتیه‌كی زۆر ناكه‌ی كه بتوانی جێگای خۆت بكه‌یته‌وه له نێوان ئه‌و كۆمه‌ڵه ئه‌ستێره‌یه‌دا؟هێنری: پێش ئه‌وه‌ی بۆنده‌كه مۆربكه‌م هه‌ستم پێكرد، نه‌مزانی چۆن ڕووداوه‌كان گوزه‌ر ده‌كه‌ن، ئاسایه و سروشتیه كه كۆمه‌ڵێك ئه‌ستێره‌ی به توانا‌و گۆڵكار له ڕیزی به‌رشه‌لۆنه‌بن به‌ڵام بڕیاری یه‌كه‌م و كۆتای بۆ ڕاهێنه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌س ده‌بی ئێمه وه‌كو تیپێكی یه‌كگرتوو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتری بكه‌ین، چونكه ئێمه چه‌ند ئامانجێكی هاوبه‌ش‌و گرنگمان هه‌یه بۆیه تاكه ڕێگه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌و ده‌ست كه‌وتانه‌ی كه ده‌مانه‌وێ، هه‌رئه‌وه‌شه هانده‌ران له ئێمه‌یان ده‌وێ، پێویسه یاریكه‌ران بیر له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌یكه‌یان بكه‌نه‌وه ئینجا به‌رژه‌وه‌ندی تاكی كه‌سی و خودی یاریكه‌ره‌كه، به‌لای منه‌وه ده‌ستكه‌وتی به كۆمه‌ڵ و تیپه‌كه گرنگ تره له ده‌ست كه‌وتی یاریكه‌ره‌كه، سه‌ره‌تا ناوی یانه‌كه‌مان ئینجا ناوی خۆمان.* لیلیان تورام گوت بووی: ئه‌گه‌ر هێنه‌ری بێته به‌رشه‌لۆنه تیپه‌كه‌مان به‌هێزترین هێرشبه‌ری ده‌بێ له جیهان تا چه‌ند ڕێك ده‌كه‌وێ له‌گه‌ڵ تورام ؟هێنری: به‌ڵێ له‌گه‌ڵ بۆچونه‌ی تورامم به تایبه‌تی خۆی كه یاریكه‌رێكی به هێز و به‌توانایه، ڕه‌نگدانه‌وه دروست ده‌بێ له سه‌ر ئه‌دای گشت یاریكه‌ران، ته‌نها هێرشبه‌ر نیه هێله‌كانیتر هه‌ر له به‌رگری و ناوه‌راست، كه گشت ئه‌و هێلانه‌مان تۆكمه بێ ئه‌وا بێگومان ئێمه‌ش له هێلی هێرشبه‌ر ده‌توانین یاری جوان و سه‌رنج ڕاكێش پێشكه‌ش بكه‌ین، من یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی زۆر شه‌یدا و ئه‌وینی یاری هێشبه‌ری و شێوازی جوان ده‌كه‌م، به‌ڵام نابێ یانه‌كانیترمان له بیر بچێ، نابێ ته‌نها جه‌خت له سه‌ر هێرشبه‌ردن بكه‌ینه‌وه چونكه ئێمه تیپێك پێكده‌هێنین.* له‌و كاته‌ی گه‌یشتیته به‌رشه‌لۆنه قسه‌ت له‌گه‌ڵ تورام كرد و چیت پێ گووت؟هێنری: به‌راستی به شێوه‌یكی تایبه‌ت هیچ گفتوگۆیه‌كم له‌گه‌ڵ ئه‌نجام نه‌داوه، له‌و ساته‌ی گه‌یشتمه ناو یاریگای كه‌ته‌لۆنیا هه‌ر وه‌كو چۆن قسه‌م له‌گه‌ڵ رۆنالدینۆ و جیۆ یاریكه‌رتر كرد به هه‌مان شێوه قسه‌م له‌گه‌ڵ تورامیش كرد چونكه كاتمان به ده‌سته‌وه نه‌بوو، به‌ڵام له ئاینده و له‌كاتی مه‌شق كردن به یه‌كه‌وه قسه ده‌كه‌ین، تورام به‌لای منه‌وه یاریكه‌رێكی باش و به توانایه و جێگرێكی نه‌گۆڕی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یه، له چه‌ندین یانه به یه‌كه‌وه یاریمان كردوه بێجگه له هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانی فه‌ره‌نسا، خیبره‌یه‌كی زۆری له یاری تۆپی پێی په‌یدا كردوه.*چه‌ند جارێك باست له‌وه كردبوو تۆ هاتیته به‌رشه‌لۆنه تا فێرببی ئایا كه‌سێكی وه‌كو (تێری هێنری) پێویستی به فێربوون هه‌یه؟هێنری: به‌ڵێ زۆر شت ده‌رباره‌ی به‌شه‌رلۆنه ده‌زانم، به‌ڵام ئێستا من له ڕێزی ئه‌و تیپه یاری ده‌كه‌م، پێویسته وانه‌ی وه‌رزشی تازه فێربم، ده‌بێ گوێبگرم و ببینم تا زیاتر بزانم چونكه هێشتا هه‌ندێك شت ماوه كه من نایزانم، ته‌مه‌نم 29 ساڵه نزیك ده‌بمه‌وه له سی ساڵ، زانیاریه‌كانم زۆر نیه ده‌رباره‌ی ئه‌و یانه‌یه. ده‌بێ بپرسم و به دوای وه‌ڵام بگه‌رێم له ده‌می ئه‌و یاریكه‌رانه‌ی كه له مێژه له ڕیزی ئه‌و یاریه یاری ده‌كه‌ن و ئه‌زموونێك سه‌ركه‌وتویان هه‌یه له وانه كاپتنی تیپه‌كه‌مان كارلس پۆیڵ و ئیتۆ و رۆناڵدیهنۆ چونكه ئه‌وان له پێش منه‌وه له‌م یانه‌یه یاریان كردوه، ده‌بیت به یاریكه‌رێكی بباش به‌مه‌رجێ رێز له بۆچون و ڕای یاریكه‌ره كۆنه‌كان بگری، ئه‌و وه‌خته ده‌توانی به شێوه‌یه‌كی خێرا له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی تیپه‌كه‌ت ئاوێته‌ی بی.
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment